داخوازی به‌ندكراوانی سیاسی ئێڤین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاشكرای دادگای نه‌رگس محه‌ممه‌دی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

سێ و شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ندی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ نامه‌یه‌كدا داوایان له‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه‌ كه‌ جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان، به‌ شێوه‌ی ئاشكرا به‌ڕێوه‌ بچێت.

بڕیاره‌ جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژبه‌ نیزام به‌ڕێوه‌ بچێت. پێشتر نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌ ئاست ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری جنسی مه‌ئموورانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، ئێستا سی و شه‌ش به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین داوایان له‌ ده‌زگای قه‌زایی كردووه‌ تاكوو جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی نه‌رگس له‌ پێش چاوی جه‌ماوه‌ر و هه‌موو شاهیدانی ئازاری جنسی، هه‌روه‌ها هه‌واڵنێره‌كان به‌ڕێوه‌ بچێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی نامه‌كه‌یان واژۆ كردووه‌ بریتین له‌: “ناهید ته‌قه‌وی”، “ویدا ڕه‌بانی”، “گولڕۆخ ئیرایی”، “مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی”، “وریشه مورادی”، “ساناز یێكتا”، “ڕزوانه‌ خان به‌یگی”، “مه‌حبووبه‌ ڕه‌زایی”، “سه‌حه‌ر موختاری”، “نه‌سیم سیمیاری”، “سه‌میرا نجاتیان”، “وه‌یس مه‌حلووجی”، “سه‌كینه په‌روانه”، “شه‌كیلا مونفه‌رد”، “سپیده‌ قوڵیان”، “په‌روین ئاسا” و “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net