71
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، دۆخی ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “كه‌ریم ئیسماعیل زاده” و “مۆرته‌زا په‌روین” تێك چوو و به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگه‌یان نه‌دا ده‌ستیان به ده‌رمانی پێویست بگات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسییه نه‌خۆشی گه‌ده و ده‌زگای گهوارشیان هه‌یه و ماوه‌ی دوو ڕۆژه دۆخی ته‌ندرووستیان تێك چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین ڕێگری له گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆخشانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه كانوونی مافی مرۆڤی ئێران پێشتر له دوو ڕاپۆرتی جیاجیادا سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا هۆشداری دابوو.