كه‌می ئه‌نسۆلین و ده‌زگای تاقیكردنه‌ه‌ی شه‌كره‌ی خوێن له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قه‌یرانی كه‌می ئه‌نسۆلین و ده‌زگای تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن له‌ ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و گیانی ملیۆنان كه‌س له‌ مه‌ترسی دایه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان، ٧ ملیۆن كه‌س له‌ ئێران تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی توانای دابینكردنی ده‌رمانی بۆ تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نییه‌. هه‌روه‌ها مافیاكانی ده‌رمان كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسدارانن ئه‌نسۆلین و ده‌زگای تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن ڕاده‌ستی بازاڕی ئازاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆرتریان به‌ ده‌ست بێنن. به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌شێكی زۆر له‌ تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ چینی هه‌ژار و كرێكاری كۆمه‌ڵگه‌ن و به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ ده‌رمان گیانیان له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net