دۆخی كاره‌ساتباری لافاولێدراوان له‌ به‌لووچستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دانیشتووانی چه‌ند ناوچه‌ی به‌لووچستان كه‌ به‌هۆی هاتنی لافاوه‌ ئاواره‌ ببوون، له‌ گه‌رمای ٥٠ پله‌یی هاوین دا بێ سه‌رپه‌نا ماوه‌ن و دۆخێكی كاره‌ساتباریان هه‌یه‌.

به‌وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان ده‌ژین به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی یارمه‌تی زۆر خراپه و به‌ تایبه‌ت  ژنان و منداڵان له‌ گه‌رمای هاوین دا تووشی نه‌خۆشی بوون و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌. پێشتر كانێكس وه‌كوو قوتابخانه بۆ هه‌ندێك له‌ ئاواییه‌كان دانرابوو، به‌ڵام پاش هاتنی لافاو كانێكسه‌كانیش له‌ناو چوون و ئێستا لافاولێدراوان بێ سه‌رپه‌نا ماوه‌ن و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net