43
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهیدان له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه تا به ئه‌مڕۆ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، بایه‌خ به دۆخی سه‌ختی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناده‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناكۆكی نێوان ئوستانداری و شاره‌داری زاهیدان به‌رۆكی كرێكارانی هه‌ژاری گرتووه و ئوستاندار حازر نییه بودجه‌ی شاره‌داری په‌رداخت بكات.