92
ڕۆژنامه‌ی ئێعتماد ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: له ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی دا له شاری تاران، حه‌فتانه ١٨ ته‌رمی نه‌ناسراو دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی ١٤٠٢دا سه‌رجه‌م ٩٤٢ ته‌رمی نه‌ناسراو له شاری تاران دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌ر مانگ ٧٨ ته‌رم و هه‌ر حه‌فته ١٨ ته‌رمی نه‌ناسراو له‌و شاره‌دا دۆزراوته‌وه. له‌و ڕێژه‌یه ٨٣ ته‌رم ئه‌فغانی، یه‌ك ته‌رم به‌نگلادشی و ته‌رمێك پاكستانی و ته‌رمه‌كانی دیكه ئێرانی بوون.