59
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چلالاكێكی مافی ژنانی خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی “مه‌هتا سه‌دری” ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“مه‌هتا سه‌دری” پاش مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دانا و كه‌وته به‌ر په‌لاماری هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی. ئێستا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه بێ سه‌ر وشوێنه مه‌لایه‌كی نوێنه‌ری خامنه‌یی به ناوی “جه‌لیل میرحسێنی” و به‌كرێگیراوێكی ئیتلاعات به ناوی “عه‌باس مۆئهیێد” په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی مه‌هتا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.