ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی میواندار له‌ شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی باس

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی میوانداری شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی باس له‌ تاران، دۆروود، ئه‌هواز و ته‌ورێز دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٠ میوانداری سه‌ر به‌ شیركه‌تی په‌یمانكاری ڕێگه‌ی ئاسنی باس له‌ شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، ئه‌هواز و دۆروود له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌دانی دوو مانگ حقووق و مه‌زایای دواخراو كۆبوونه‌ته‌وه‌. كرێكارانی ئه‌و به‌شه‌ ١٤ بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و هێشتا سه‌نه‌واتی ساڵی ڕابردوویان وه‌ر نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net