69
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی ئێڤین هێرشی كرده سه‌ر سالۆنی یه‌كی به‌ندی چوار و به‌ندكراوانیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی به‌ند و شكاندنی كه‌ره‌سته‌ی به‌ندكراوان، كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی زیندانیانیان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه به‌ندكراوانی به‌ندی چوار زۆربه‌یان ئه‌منیه‌تی و سیاسین و مه‌ئموورانی ڕژیم وێڕای بێڕێزی كردن به زیندانیان، به باتۆم چه‌ند كه‌سیان داوه‌ته به‌ر لێدان. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سالۆنی یه‌كی به‌ندی چوار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه پۆلۆمپ كراوه و كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی نه‌خۆش له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراون.