بانگهێشتی ٩ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرمان بۆ دادگا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ درێژه‌ی سه‌ركوتی چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ٩ ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرمان بۆ لقی پێنجی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ناسناوی ئه‌و ٩ كه‌سه‌ بریتیه‌ له‌: “شه‌هناز ڕه‌زایی”، “زه‌هرا عه‌زیزی”، “میترا نیك پور”، “فاتمه‌ یه‌زدانی”، “له‌یلا ئه‌فشار”، “مه‌جید نادری”، “محه‌ممه‌د ڕه‌زا بێهزادپور”، “حسێن ڕه‌شیدی” و “محه‌ممه‌د مۆسته‌علی زاده‌”. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ٩ چالاكه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ له‌ ساڵی ١٤٠٠وه‌ چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا و پۆلیسه‌وه‌ په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net