ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ساڵی ١٤٠٢ له سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته تاران و له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌ڕوه‌رده دا كۆبوونه‌ته‌وه. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و دوو موعه‌لیم ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر ئازاد كران.