ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵانی كار، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی وه‌لانانی كاری منداڵانه، به‌داخه‌وه سیاسه‌ته‌كانی دژه په‌روه‌رده و دژه مافی منداڵانی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵانی كار و به هه‌زاران قوتابی له خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌رده‌وام به‌رگری له مافی منداڵانی كار و قوتابیان ده‌كات و خوازیاری وه‌لانانی كاری منداڵانه. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه باوه‌ڕی وایه كه منداڵان ئه‌بێ سه‌رقاڵی یاری و فێربوونی منداڵانه‌ی خۆیان بن و نابێت به‌هۆی هه‌ژاری و هه‌ڵاواردن، ناچار به كاركردن له سه‌ر شه‌قام، كارخانه و بازاڕ بن. باروودۆخی ئه‌مڕۆ نه‌تیجه‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامییه و ئێمه ئه‌و سیاسه‌تانه به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.