77
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی وێڕای ئاماژه‌دان به چالاكییه سنفییه‌كانی “ڕه‌زا شه‌هابی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوو.
ڕۆژی ١٩ی جۆزه‌ردان، ڕه‌زا شه‌هابی” به‌هۆی سڕبوونی لاق و ده‌ستی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه دوو ساڵ له‌وه‌به‌ر به بیانووی چالاكی سنفی به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كرا. ناوبراو له نێوان ساڵه‌كانی ٨٩ بۆ ٩٦ی هه‌تاویش بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ زیندانی كرابوو.