31
ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ڕژیم له شاری مینابی سه‌ر به پارێزگای هۆرمۆزگان ئۆتۆمبێلێكی نه‌یسانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سووختبه‌رێك گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی ئیمدادی ڕژیم له شاری میناب ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له وانتێكی نه‌یسان كردووه له حاڵێكدا هیچ بارێكی پێ نه‌بووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا، سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ به ناوی “فه‌یزۆڵڵا ئێخلاسی” گیانی له‌ده‌ست داوه.