بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیزه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌ردان، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراون.

ئه‌و ٨ چالاكه‌ سیاسیه‌ كه‌ ناسناویان بریتیه‌ له‌: “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “وه‌حید عه‌باسی”، “سادق قاسمی”، “بێهرووز سه‌له‌حشوور”، “موحسن ئه‌حمه‌دپور”، ” ڕه‌زا عه‌ره‌ب پور”، “ئیسماعیل مووسه‌وی نه‌زه‌ری” و “به‌همه‌ن به‌همه‌نی” بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی ٩ بۆ ١١ی پۆشپه‌ڕی ئه‌مساڵ خۆیان به‌ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز بناسێنن. ئه‌و ٨ كه‌سه‌ پێشتر و له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠١، له‌ شارستانی ئیزه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌هواز ڕاگوێزرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و هه‌شت چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net