ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌نده‌ر ئیمام ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی جۆزه‌دان، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر ئیمام ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به ‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌ر ئیمام چه‌ند جار له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ داون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net