58
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له پارێزگای خووزستان، به كه‌مترین حه‌قده‌ست و به‌بێ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناچارن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان له سه‌ختترین دۆخ دا كار بكه‌ن.
كرێكارانی ژنی شاغڵ له به‌شی كه‌شاوه‌رزی به ته‌مه‌نی ٦٠ بۆ ٨٠ ساڵ له گه‌رمای ٥٠ پله‌یی خووزستان دا به شێوه‌ی ڕۆژموزد كار ده‌كه‌ن و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شن. ژنانی كرێكار ده‌ڵێن: به‌هۆی بێكاری هاوژینه‌كانیان و گرانی و هه‌ڵاوسان ناچارن له سه‌ختترین دۆخی پیشه‌یی دا كار بكه‌ن.