ڕووخاندنی ماڵی شارومه‌ندێكی به‌لووچ له‌ زاهیدان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، مه‌ئموورانی شاره‌داری زاهیدان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی كرێكارێكی به‌لووچ به‌ ناوی “بێهزاد ئاشۆفته”، خێزاندار و باوكی پێنج منداڵ و دیواری ماڵه‌كه‌یان ڕووخاند‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، مه‌ئموورانی شاره‌داری چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ماڵی شارومه‌ندێكی هه‌ژاری به‌لووچ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری زاهیدان و داوای به‌رتیلیان لێ كردووه‌. كاتێك ئه‌و کەسە ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌، مه‌ئموورانی شاره‌داری هه‌وڵی ڕووخاندنی ماڵه‌كه‌یان داوه‌، به‌ڵام دراوسێكانی كۆبوونه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ و ته‌نیا چه‌ند دیواری ئه‌و خانووه‌ له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه‌ تێك دراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net