مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ ده‌یان شیركه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له‌ عه‌سه‌لوویه‌، كه‌نگان، بووشێهر، یه‌زد، ئیلام، گه‌چساران، به‌نده‌رعه‌باس و خووزستان دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی پڕۆژه‌یی پێشتر سه‌باره‌ت به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری ئۆلتیماتۆمیان به‌ ده‌وڵه‌ت دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بایه‌خیان به‌ داخوازیی كرێكارانی په‌یمانی نه‌دا و كرێكاران له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێێ هێڵی هه‌ژاری، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پیرسۆنێلی نه‌وت، جێبه‌جێكردنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net