41
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی جاده‌سازی به‌جستان بۆ فرده‌وس له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌و پڕۆژه‌یه ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌كه و شیركه‌ت په‌یمانكارییه‌كان هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. كرێكارانی ناڕازی هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر به زووترین كات حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت به ته‌واوی ده‌ست له‌كار ئه‌كێشنه‌وه.