مانگرتن له‌ خواردنی “محه‌ممه‌د داوه‌ری”، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ شیراز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شیراز ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی عادل ئابادی شیراز مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی عادل ئابادی شیراز “محه‌ممه‌د داوه‌ری”یان به‌ بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی دژه‌ ئینسانی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه‌ و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net