په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له‌ چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران وه‌كوو كاشان، كرمان، یه‌زد، هه‌فه‌شجان و ئیلام په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به‌ ٢٠ هه‌زار كرێكاری پڕۆژه‌یی و په‌یمانی نه‌وت له‌ ٩٠ شیركه‌ت مانیان گرتووه‌ و خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net