24
دەستبەسەرکرانی زانیار فەتاحیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان
13:26 – 17 November 2023
هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
زانیار فەتاحیان، لاوی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، زانیار فەتاحیان، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی زانیار لەسەر بارودۆخی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لاوە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.