27
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار ماوه‌ی ٧ مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌رداخت نه‌كردووه و كرێكاران له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ٦٠ كرێكاری ئه‌و ڕێكخراوه‌یه شه‌وانه ڕۆژ كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوووه په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی كرێكاران ناده‌ن.