به‌یانیه‌ی پێنج ڕێكخراوه‌ی خوێندكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆككۆماری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

پێنج ڕێكخراوه‌ی خوێندكاری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌ هه‌موو خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ كرد، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بایكۆت بكه‌ن و نه‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ڕه‌خنه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكار و مامۆستای زانكۆ كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری به‌شدار بكه‌ن، گیراوه‌ و ڕوو له‌و كه‌سانه ڕاگه‌یێندراوه‌، به‌شداریكردنی ئه‌وان له‌ شانۆی ته‌بلیغاتی ڕژیم، خه‌یانه‌ت به‌و تێكۆشه‌رانه‌یه‌ كه‌ بۆ له‌ناوچوونی سیته‌م و گه‌نده‌ڵی گیانی ئازیزیان به‌خت كردووه‌ و ده‌نگدان، به‌ فه‌رمی ناسینی سیاسه‌تی سه‌ركوت له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌یه‌. هه‌موو به‌ربژێره‌كانی سه‌رۆككۆماری پێشینه‌ی سه‌ركوت، ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خه‌ڵكیان هه‌یه‌، كه‌سانێك كه‌ له‌ ژێر ناوی ئینقلابی فه‌رهه‌نگی ده‌یان مامۆستای ده‌ڵسۆزیان خانه‌نشین و به‌ سه‌دان خوێندكاریان له‌ زانكۆ ده‌ركردووه شایانی هه‌ڵبژاردن نیین‌. ده‌نگدان به‌ جه‌نایه‌تكارانی ده‌یه‌ی ٦٠، ده‌نگدان به‌ ئێعدام، كوشتن، تیرۆر، زیندان، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی سێكسی، هه‌ژاری و تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net