شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له‌ ده‌یان شیركه‌ت له‌ سه‌راسه‌ری ئێران، بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ٢٠ هه‌زار كرێكاری شاغڵ له‌ ٩٥ شیركه‌ت په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ سه‌راسه‌رییه‌ بوون و چه‌ند كرێكار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. كرێكارانی ناڕازی هۆشداریان داوه‌ته‌‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاره‌كانیان ئازاد نه‌كه‌ن، شێوازی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌گۆڕن. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net