65
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئامووزش و په‌وه‌رشی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا قوتابیانی بێ ناسنامه‌ی له مافی خوێند بێبه‌ش كردووه.
له گرته ویدیۆیه‌ك دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، قوتابیان به چاوی پڕ گریانه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌دره‌سه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: خه‌تای ئه‌وان چیه كه ده‌وڵه‌ت شناسنامه‌ی پێ نه‌داون و ئه‌بێ له مافی خوێند بێبه‌ش بكرێن. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوتابیانه خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌فغانستان و پاكستانن، شناسنامه‌ی پیان نه‌داون و ئامووزش و په‌روه‌رشی سیستان و به‌لووچستان ده‌یان قوتابی له مه‌دره‌سه ده‌ركردووه.