51
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “غوڵام عه‌باس شه‌لالوه‌ند” سه‌رۆكی زیندانی خوورینی وه‌رامین، به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ی خستووه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.
“غوڵام عه‌باس شه‌لالوه‌ند” یه‌كێكه له ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامیی و به به‌ندكراوانی ڕاگه‌یاندووه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ئیجبارییه و كه‌سێك به‌شداری نه‌كات، له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌كرێت.