ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی مافی ژنان به ناوه‌كانی “شه‌كیلا مونفه‌رد” و “ماندانا كه‌ریمی به‌ختیاری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.
“شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی كه له مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی دا بووه، وێڕای ناته‌واوبوونی پڕۆسه ده‌رمانییه‌كه‌ی، بانگهێشتی دادسه‌رای ناحیه‌ی ٨ی تاران كراوه و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “ماندانا كه‌ریمی به‌ختیاری” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم و پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ كراوه.