125
ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ناردووه، خوازیاری ئازادی “سیسل كۆهلر” و “ژاك پاری” دوو به‌ندكراوی فه‌ڕانسه‌وی بوو.
“سیسیل كۆهلر” و “ژاك پاری” دوو ئه‌ندامی فدراسیۆنی په‌روه‌رده و كولتووری سه‌ندیكای هێزی كاری فه‌ڕانسه، مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، پاش سه‌فه‌ر بۆ ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. مانگی ڕه‌زبه‌ری هه‌مان ساڵ، ویدیۆی دانپێدانانی زۆره‌ملێ ئه‌و دوو به‌ندكراوه له میدیاكانی ڕژیم بڵاو كرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وته‌وه.