37
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر به‌ندكراوان بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، قزلحه‌سار، ئێڤین، زاهیدان، كرمان، شیراز، كرماشان، سه‌قز، سنه، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان خراونه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا به‌شداری بكه‌ن. به‌رپرسانی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌ندكراوان كردووه كه ئه‌گه‌ر ده‌نگ به جه‌لیلی نه‌ده‌ن، ئه‌وه له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان و مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش ده‌كرێن.