29
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ڕێگان خودڕه‌و له‌به‌رده‌م بنكه‌ی قه‌زایی تایبه‌ت به تاوانه ئابوورییه‌كانی تاران كۆبوونه‌وه.
شیركه‌تی ڕێگان خودڕه‌و له ڕێگه‌ی فرۆشتنی پشكی شیركه‌ت به كڕیاران و وه‌رگرتنی پاره له خه‌ڵك بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، دارایی مشترییه‌كانی شیركه‌تی تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وی ماڵدزراوان نییه. ڕۆژی ڕابردوو ناڕازیان له تاران كۆبوونه‌وه و داویان كرد زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا.