ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچێكی بالریه‌ن و ویۆلۆن ژه‌نێك له‌ ته‌جریشی تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ پووشپه‌ڕ، كچێكی سه‌ماكاری باله‌ به‌ ناوی مه‌هتاب و ویۆلۆن ژه‌نێكی كوڕ كه‌ له‌ شه‌قامی ته‌جریشی تاران له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیك سه‌مایان كردبوو، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆی كچ و كوڕێكی لاو له‌ شه‌قامی ته‌جریشی تاران، كه بێ حیجابی ئیجباری له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیك سه‌مایان كردبوو، سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌ییه‌وه‌ هه‌ر دووكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كافه‌یێك له‌ شاری ئه‌رده‌بیل به‌ بیانووی داوه‌ت كردن له‌ گۆرانیبێژێكی ئازه‌ربایجانی به‌ ناوی دامڵا و ده‌ربڕینی شایی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ داخراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net