سه‌رۆكی شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و كارخانه، نامه‌یه‌كی بۆ ئوستانداری و فه‌رمانداری ناردووه و كرێكارانی به هه‌ڵگرتنی چه‌ك تۆمه‌تبار كردووه.
“ئیبراهیم عه‌سگه‌ری” له نامهكهیهدا كرێكارانی به “تێكده‌ری ئاسایش” ناو بردووه، ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به مافی كرێكاران بۆ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی بكات، داوای سه‌پاندنی سزای بۆ كرێكارانی ناڕازی كردووه. ئێستا كارخانه به بیانووی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت به فه‌رمانی ئیبراهیم عه‌سگه‌ری داخراوه و كرێكاران بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه. شایانی باسه كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد له ڕۆژی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستانی فارس هیچ بایه‌خێكیان به داخوازی كرێكاران نه‌داوه.