مانگرتنی كرێكارانی ئه‌ركان سالس و پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پڕۆژه‌یی و په‌یمانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام و كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ ده‌كه‌ڵه‌ نه‌وتیه‌كان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و پیشه‌یی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

كرێكارانی پڕۆژه‌یی، په‌یمانی و ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، په‌رداختی بۆنی كرێكاری و نه‌وت كارت، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی هاوشێوه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net