مەریوان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایە. هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عادڵ پیرووزی زیندانی سیاسیی لە مێژینە، خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لەڕێی پێوەندی تێلەفوونییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان کراوە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net