59
ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی پووشپه‌ڕ، مێرمنداڵێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌بیب غوفران(ته‌یمووری)” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له گوندی سه‌رحه‌دی سه‌ر به شاری زابۆل گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “حه‌بیب غوفران” به ئۆتۆمبێلێكی پژۆ پارس له زابۆله‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گوندی سه‌رحه‌دی، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه و له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی ته‌قه‌یان لێ كردووه و حه‌بیب به‌سه‌ختی بریندار بووه. “حه‌بیب غوفران” سه‌ری فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی قورسی برین گیانی له‌ده‌ست داوه.