ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران ئیسڕائیلی دژبه‌ری نتانیاهوو ئۆتووبانێكیان داخست و خوازیاری ئاگربه‌ست بوون، هاوكات له وڵاته‌كانی ئیتالیا، ئاڵمان و ئۆتریش دۆستانی فه‌له‌ستین دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی كوشتنی دوو فه‌رمانده‌ی حه‌ماس له خان یوونس، چه‌ندین بۆمبی سه‌نگه‌رشێكنی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌دا ته‌قانده‌وه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیاتر له ٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه به‌شێكی زۆریان ژن و منداڵ بوون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه هۆی ڕاگرتنی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له وڵاتی میسر و شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی گرته‌وه. هاوكات له دوو هێرشی جیاجیا له سووریه و لوبنان چه‌ندین ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا كوژران و بریندار بوون.