41
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بۆ جارێكی دیكه ڕژانه شه‌قام و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته بووه‌ته هۆی شكستی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له وڵاتی میسر و به سه‌دان فه‌له‌ستینی له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كوژران و بریندار بوون. بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له ئیسڕائیل بۆ جاری چه‌نده‌م له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، هه‌روه‌ها ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.