54
دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم” و “جه‌مشید عه‌زیزی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.
“عیسا چوولاندیم” نیگاركێش، په‌یكه‌رساز و مامۆستای پێشووی زانكۆی گیلان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه كه ئێستا له زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگیراوه. هه‌روه‌ها، “جه‌مشید عه‌زیزی” شاعێری خه‌ڵگی گیلان به هه‌مان شێوه له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ندكراوه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ عیسا چوولاندیم له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و و مه‌رجی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بوون.