41
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، ئه‌هواز و قائیمشار به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، ئازادكردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد بوون.