كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران به‌پێی بانگه‌وازێك كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو، دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌ققی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌ڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی نه‌وتیش له‌ شاری ئه‌هواز له‌به‌رده‌م ساختمانی ژماره‌ پێنج كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net