26
سنووری نەوسوود؛ دوو کۆڵبەر بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بریندار بوون
23:37 – 25 November 2023
هەنگاو؛ شەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٣
دوو کۆڵبەری لاو خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانەوە بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە ئاراس و ئاروین ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی ئاراس و ئاروین لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ڕاکردن لە دەست هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەرزاییەکانی ئەو سنوورە بەربوونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاراس و ئاروین، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایەکانەوە پشت و قاچیان بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەوە.