كوژرانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “نازم سه‌فه‌ری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به‌ ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووی دزاوه‌ری نه‌وسوود گیانی به‌خت كردووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “نازم سه‌فه‌ری” له‌ كاتی كۆڵبه‌ری دا به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم پێكراوه‌ و سینگی فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌. ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كی گه‌لاوێژیش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری مه‌ریوان گیانی به‌خت كردبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net