درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی نه‌وت بۆ ٣٢هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، هه‌ندێك له‌ خاوه‌نكاره‌كان داخوازی ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودانیان قبووڵ كردووه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاره‌كان بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام كرێكارانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٥ له‌ سه‌دی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له‌ كاتی خۆی، هه‌روه‌ها وه‌لانانی په‌یمانكارن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net