85
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچی پاكستانی به بڕیاری مێهره‌نگ به‌لووچ له شاری به‌نده‌ری گوادر خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی به‌لووچستانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پاكستان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و پاش خوێندنه‌وه‌ی سوێندنامه، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. شایانی باسه، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی پاكستان ناڕازیانی به‌لووچیان دابووه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون و سه‌دان خۆپێشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كران.