58
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گه‌لاوێژ، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئیسماعیل گرامی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ئه‌و شاره و ناوبراویان بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه و به توندووتیژییه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی گرامی و كۆمه‌ڵێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان زه‌وت كردووه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كرد و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئیسماعیل گرامی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه نه‌ناسێنێت، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.