28
“ئێحسان گولمحه‌ممه‌دی”، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گه‌لاوێژ له پۆستێكی ئینستاگرامی دا ڕاگه‌یاند: به تازه‌یی دیاره‌ده‌یێك له نێو ئۆرژانسی ئێران دا باوه بووه و مامه‌ڵه به گیانی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
پزیشكێكی بسپۆڕ له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه دا ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه‌كان مامه‌ڵه به‌و نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن كه دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره و هه‌ر له نێو ئامبۆڵانسه‌كاندا به چوار بۆ شه‌ش ملیۆن تمه‌ن ده‌یانكڕن. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری بێت، نرخه‌كه‌ی زۆرتره و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان پێش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن و هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌رمانی پاره‌یه‌كی زۆرتر بدات، بۆ ئه‌و شوێنه ده‌گوازرێته‌وه.