په‌یوه‌ست بوونی په‌ره‌ستارانی ساری به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌ی یه‌زد و ساری په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ له‌ سه‌دی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای فارس خاڵی له‌ كادری ده‌رمان بوون و له‌ به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، ساری و یه‌زد په‌ره‌ستاران له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌كان دا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی كارانه‌ و ئیزافه كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net