83
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی عمران سازانی چابه‌هار و چوار كرێكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ماوه‌ی نزیك به یه‌ك حه‌فته‌یه كه كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی عمران سازانی چابه‌هار دژ به نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و چوار كه‌سیان به تۆمه‌تی هاندانی پێرسۆنێلی شیركه‌ت بۆ مانگرتن ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.